1 2 3 4 5

ڕاپۆرتێک له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی “خاوێنکردنه‌وه‌ و کۆکردنه‌وه‌ی شه‌خه‌ڵه‌کانی پاڵی جاده‌- له‌ نێوان ترمیناڵی نه‌وسو تا که‌لی هه‌ڵه‌ویار”

img_9505

ڕاپۆرتێک له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی “خاوێنکردنه‌وه‌ و کۆکردنه‌وه‌ی شه‌خه‌ڵه‌کانی پاڵی جاده‌- له‌ نێوان ترمیناڵی نه‌وسو تا که‌لی هه‌ڵه‌ویار”

مالپه ری نوریاو:ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ۱۴ی گه‌ڵاڕێزانی ۱۳۹۵ی هه‌تاوی و له‌ کاژێر ۹ی به‌یانییه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی نزیک به ۵۰ که‌س، به‌رنامه‌ی “خاوێنکردنه‌وه‌ و کۆکردنه‌وه‌ی شه‌خه‌ڵه‌کانی پاڵی جاده‌- نێوان ترمیناڵی نه‌وسو تا که‌لی هه‌ڵه‌ویار” له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی په‌یامهێنه‌رانی زه‌وی پاک (ژیوای) به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که‌دا به‌شداربووان له‌ ترمیناڵی نه‌سو کۆبوونه‌وه‌ و دوای به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان له‌ تێکۆشه‌ری ژینگەیی‌ کاک “شه‌ریف باجوه‌ر”  به‌رنامه‌که‌ به‌ فه‌رمی ده‌ستی پێکرد. جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌ڕێز شه‌ریف باجوه‌ر له‌ چه‌ن ڕۆژ پێشه‌وه‌ ڕێپێوانێکی تاکه‌که‌سی له‌ مه‌ریوان تا سه‌لاس و به‌ مه‌به‌ستی ئیدانه‌ کردنی کوشتنی ئاژه‌ڵان له‌ کوردستاندا ده‌ست پێکردووه‌ و به‌ درێژایی ڕێپێوانه‌که‌یشی مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

دوای ئه‌م ڕێزلێنانه‌، به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه، مه‌ودای نێوان ترمیناڵی نه‌وسو تا که‌لی هه‌ڵه‌ویاریان دابه‌ش کرده‌ سه‌ر چه‌ند کەرت و ئه‌رکی پاک کردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێکیان به‌ ده‌سته‌یێکی تایبه‌ت سپارد که‌ به‌ هۆی زۆری شه‌خه‌ڵ له‌ به‌رامبه‌ری ترمیناڵی نه‌وسو، زۆربه‌ی هێز و وزه‌ی به‌شداربووان له‌و شوێنه‌دا دانرا و هه‌ر له‌و شوێنه‌شدا شتێک نزیک به‌ ۳ تۆن شه‌خه‌ڵ کۆکرایه‌وه‌.

له‌ نزیک کاژێر ۱۱ و ۳۰ خوله‌ک و به‌ هۆی ماندوویه‌تی به‌شداربووان کۆتایی به‌ به‌رنامه‌که‌ هێنرا هه‌ر چه‌ند هێشتاش به‌شێک له‌ شه‌خه‌ڵه‌کانی بهر‌ارمبه‌ری ترمیناڵی نه‌سوو تا ۵۰ میتر خوارتر به‌ ته‌واوه‌تی کۆ نه‌کرایه‌وه‌. له‌ کۆتایی به‌رنامه‌که‌دا به‌ڕێز دوکتور “برهان وەڵەدبەگی” وه‌کوو نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌ن و له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌موو به‌شداربووان، فرمانداری پاوه، به‌خشداری که‌ ماشینی بۆ کۆکردنی شه‌خه‌ڵه‌کان دابین کرد، هێزی ئینتزامی، دوکتور په‌یامی یوسفی که‌ ئه‌رکی دابینکردنی به‌شێک له‌ پێداویستییه‌ پزیشکییه‌کانی له‌ ئه‌ستۆ گرتبو و هه‌روه‌ها شێرکه‌تی کولهام که‌ له‌ دابینکردنی دڵقی شه‌خه‌ڵه‌کان یارمه‌تی ئه‌نجومه‌نی دابوو ده‌سخۆشی کرد و داوای کرد که‌ هه‌ر که‌سێک و به‌ پێی توانای خۆی ئه‌رکی ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ گرفته‌ ژینگه‌ییه‌کان و هه‌روه‌ها یارمه‌تی دارایی ئه‌نجومه‌نی ژیوای له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

په‌راوێزه‌کانی به‌رنامه‌:

له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ژیوایه‌وه‌ سپاسنامه‌یێک پێشکه‌ش به‌ به‌ڕێز “شه‌ریف باجوه‌ر” کرا.

وێڕای ماندوویه‌تییه‌کی زۆره‌وه‌، به‌ڕێز “شەریف باجوه‌ر”، بۆ چه‌ند خوله‌کێک یارمه‌تی ئه‌نجومه‌نی دا و هاوشانی به‌شداربووانی دیکه‌ شه‌خه‌ڵی کۆ کرده‌وه‌.

ڕێژه‌یێکی به‌رچاوی به‌شداربووان، ژن بوون.

نزیک به ۵ تۆن شه‌خه‌ڵ له‌ لایه‌ن بەشداربووانه‌وه‌ کۆ کرایه‌وه‌.

کۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌‌نجومه‌نی په‌یامهێنه‌رانی زه‌وی پاک (ژیوای)

🍀 ژينگه پارێزانى ژيواى پاوه

@JiwayNGO

 

پایگاه خبری نوریاو
ارتباط با ما:
شماره موبایل:۰۹۱۸۳۳۱۸۹۴۵

تلگرام:  @M_noryaw

img_9507 img_9508 img_9514img_9503 img_9522 img_9528 img_9532 img_9536 img_9544 img_9553 img_9556 img_9559 img_9565 img_9569 img_9574 img_9575 img_9578 img_9595 img_9602 img_9605 img_9606 img_9609 img_9614 img_9620 img_9622 img_9628 img_9632 img_9641 img_9642 img_9644 img_9646 img_9657 img_9660 img_9662 img_9671 img_9674 img_9681 img_9686 img_9688 img_9692 img_9695photo_2016-11-06_20-45-57photo_2016-11-06_20-46-06

درباره ی مـظفـر ولـدبیگی

ئه م وب سایت که له به ر چاوی خوینه رانی به ریزه ، له لایه ن مزه فه ري وه له د به گي و به هاوكاري هيوای برای ئه رکه کانی به ریوه ده چی . له خوینه رانی ئه م توره کومه لایه تیه داواکارین بو باشتر به ریوه بردنی،هاریکاری و هاوکاریمان بکه ن . بو په ره پیدانی زياتر به ژماره موبایلی 09183318945 یا ئیمه یلی mozafarnoryaw@yahoo.comپه یوه ندیمان پیوه بگرن . سه ربه رزیتان ئاره زومانه

9 دیدگاه

  1. به راستی کاری سمبولیکی جوان بو ده سو چاوی ئه و که سانه خوشویت که زحمتیان دا به خویان حزوریان بو

  2. کاک مظفر ده سی جنابیشو خوش بیت وینه کانت زور کامل و جوانن ده سی ئه و ئازیزانه یچه خوش به که ژینگه یان له شه خه ل پاریزا

  3. اقدام بسیار جالبی بود امیدواریم با تمام قوا تداوم داشته باشد واین مورد به حوزه های دیگه سرایت کنه و از خواب غفلت بیدا شویم و کمی احساس مسولیت کنیم از اطلاع رسانی شما کاک مظفر که از زوایای مختلف عکس گرفتی نیز تشکر میکنیم

  4. دکتر برهان که باعث شکل گیری این انجمن شدندشایسته تقدیرند وهمچنین کسانی که در روز تعطیل وبا زیر پا گذاشتن غرور خود اقدام به این کار کردند بر همگی سپاس

  5. به هیوای سه ر که وتنی ژینگه وژیانی هه مو ژینگه پاریزان …

  6. اگر همه دوستانی که در میدان مکتوباب وارائه نظریه درصف مقدم هستند حضور میداشتند بهتر میشد امید در برنامههای آتی این انجمن حضور فعال بیابند تا الگویی مناسب برای نونهالان شکل بگیرد

  7. فرهاد امینی پور

    ده ست وپنجه ی هه مو ژینگه پاریزان خوشبیت وه ماندو نه بونیان لی ده که م .ئیمه ئه گه ر هه ر که س له شوینی خومانابتوانین ژینگه بپاریرین ئا وا شه خه ل له ناو ژینگه دا بلا و نابیته وه .ئیمه خومانین ژینگه ناپاریزین وه باعسی پیس بونی ناوچه که ده بین.

  8. حرکت امروز جای تشکرداره ولی بخاطر یک سگ از……تا……بدون غذاراه رفتن ی حرکت الکیست ازجون آدمها مهمترکه نیست

  9. با سلام
    کار نیکو و پسندیده ای است که امید می رود در تمامی شهرها و روستاهای اورامانات و فراتر از آن دائمی و مستمر گردد. ضمن خسته نباشید به همه این عزیزان، از تمامی افرادی که این تصاویر را می بینند تقاضا دارم به عنوان ترویج فرهنگ پیشگیری، علاوه بر اینکه خود و خانواده و دیگر نزدیکان را در زمینه آگاه سازند با آموزش و یادآوری از آلوده نمودن محیط زیست منطقه جلوگیری نمایند.
    امید است در کنار این کار نیکو، فرهنگ جنگل کاری در منطقه نیز اجرایی و عملیاتی گردد.

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.